Accessibility links

سه‌رۆك بوش ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی سۆماڵ نیـگه‌رانه‌


سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت نیگه‌رانه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌وانه‌یه‌ سۆماڵ بـبێت به‌ په‌ناگه‌یه‌كی تۆڕی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و به‌وردی چاودێری ڕووداو و پـێشـهاته‌كانی سۆماڵ ده‌كات. گوتیشی ئه‌و ده‌یه‌وێت دڵنیا بێت له‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ نابێت به‌ بنكه‌یه‌كی داڕشتـنی نه‌خشه‌ و پلانی هێرشی تیرۆریستان.

له‌ سۆماڵیش چه‌كداره‌ ئیـسـلامیـیه‌كان به‌ره‌و شاری جه‌وهه‌ر به‌ ڕێـكه‌وتوون پاش ئه‌وه‌ی توانیـیان له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا كۆنتڕۆڵی مه‌قادیشۆی پایته‌خت بكه‌ن. شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه‌ چه‌كداره‌كان نزیكه‌ی 20 كیلۆمه‌تر له‌ باشوری جه‌وهه‌ره‌وه‌ دووربوون و چاوه‌ڕێی فه‌رمانی هێرشـكردنه‌ سه‌ر شـاره‌كه‌یان كردووه‌.

شاری جه‌وهه‌ر قه‌ڵایه‌كی هاوپه‌یمانی عیلمانی لۆرده‌كانی شه‌ڕه‌ كه‌ له‌ مه‌قادیشۆ شه‌ڕی ئیسـلامیـیه‌كانیان كردووه‌.

هاوپه‌یمانی لۆرده‌كانی شه‌ڕ چه‌كداره‌ ئیسـلامیـیه‌ میلیـیه‌كانی به‌ په‌یوه‌ندی كردن به‌ قاعیده‌وه‌ تاوانبار كردووه‌.

هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش له‌ پایته‌ختی سۆماڵ به‌ سه‌ده‌ها خۆپـیشـانده‌ر كۆبوونه‌وه‌ بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیسلامیـیه‌كان.

زۆربه‌ی خۆپـیشـانده‌رانیش له‌ هۆزی ئه‌بگاڵن كه‌ ڕێبه‌رایه‌تی هێزی به‌رگری ده‌كه‌ن له‌ باكوری مه‌قادیشۆ. ڕێبه‌رانی جه‌نگاوه‌رانی هێزی هاوپه‌یمانی لۆرده‌كانی شه‌ڕ سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ مه‌قادیشۆ ته‌واو نه‌بووه‌ و ده‌ڵێن هێزه‌كانیان ده‌ست به‌ چوون به‌ره‌و هه‌رێمه‌ له‌ ده‌ست چووه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG