سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش و سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئوڵمه‌رت له واشـنتۆن دی سی كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك مه‌سه‌له‌ی جۆراوجۆر له‌وانه به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران. دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت تێـبینی خۆی دا له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت "ڕژێمی ئێران كه داوای له‌ناوبردنی ئیسرائیل ده‌كات و به ئاشـكرایی نكۆڵی له هۆلۆكۆست ده‌كات و وه‌ك دوژمن ده‌ڕوانێته وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌موو هه‌وڵێـك ده‌دات بۆ جێبه‌جێـكردنی ئایدیۆلۆژی فێنده‌مێنته‌ڵیزمی ئاینی و هه‌روه‌هاش به ئاشـكرایی داواكانی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌رامۆش ده‌كات. به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسـیـیه‌كانی ئێران ته‌نها بۆ سه‌ر ئیسرائیل نیه به‌ڵـكو هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسـیشه بۆ سه‌ر ئارامی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بۆ ته‌واوی جیهانیش. وه ده‌شـڵێت كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی ناتوانێت ڕێـگه بدات به كێشه‌یه‌ك كه ڕژێمێـك به ئایدیۆلۆژیـیه‌تێـكی ڕادیـكاڵیـیه‌وه و مێژوویه‌كی دوور و درێژی كاری نابه‌رپـرسانه‌وه بـبێـته وڵاتێـكی خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌كی."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی تریش هاوهه‌ڵوێسـتی ئیسرائیلن له نیگه‌رانیـیه‌كانیدا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یـیش هه‌ڵوێسـتی هاوبه‌شی خۆمان دیاری كردووه، سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت ڕژێمی ئێرانی چه‌كی ناوه‌كی هه‌بێت. ئه‌وه‌ی پـێشـتر به ئاشـكرایی خسـتومه‌ته ڕوو هه‌ر ئه‌وه‌شم به‌سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل وتووه.
ئیسرائیل دۆست و هاوپه‌یمانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، له هه‌ر هێرشـێـكدا بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌مریكا كۆمه‌كی ئیسرائیل ده‌كات. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌مریكا به شـێوه‌یه‌كی تۆكمه وابه‌سـته‌یه و بۆ خۆشم به شـێوه‌یه‌كی تۆكمه وابه‌سـته‌م به‌رامبه‌ر به ئاسایشی ئیسرائیل وه‌ك وڵاتێـكی چالاك و به‌هێزی جوله‌كه."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت خۆی و ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلیش" جه‌ختیان له په‌یوه‌ندی قوڵ و به‌رده‌وامی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكا كردۆته‌وه،" به‌و وابه‌سته‌یـی‌یانه‌شه‌وه كه هه‌ردوو وڵات به‌رامبه‌ر دیموكراسی هه‌یانه.
ئـه‌م گوتاره بـیـروڕای حـكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتـووه‌كـانی ئه‌مــریـكــایـه.