ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی له سۆماڵ ده‌ڵێن پاش چه‌ندین هه‌فته له شه‌ڕ و پێکدادان له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌رانی هێزی هاوپه‌یمانانی ووڵاته‌که، ده‌ستیان به‌سه‌ر پایته‌ختی ووڵاته‌که‌دا گرتووه.
سه‌رۆکی یه‌کێتی دادگاکانی ئیسلامی مه‌قادیشۆ، شێخ شه‌ریف شێخ ئه‌حمه‌د ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕێگای بڵاونامه‌یه‌کی ڕادیۆییه‌وه سه‌رکه‌وتنی ڕاگه‌یاندووه و داوای له دانیشتوانی ناوچه‌که کردووه، ڕێبه‌رایه‌تی نوێی پایته‌خت قبوڵ بکه‌ن. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی ده‌یانه‌وێت ئاشتی و ئاسایش بۆ ناو شاره‌که بگه‌ڕێننه‌وه.
شه‌ڕکه‌رانی هێزی ئیسلامی سۆماڵ له هه‌فته‌ی ڕابردوودا، چه‌کدارانی هێزی هاوپه‌یمانی سێکولاری ڕهکهبهرییان کردۆته ده‌ره‌وه‌ی مه‌قادیشۆ و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه توانیویانه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره به ده‌ست بهێنن به تایبه‌تی دوای گرتنی شارۆچکه‌ی به‌له‌د که بووه هۆی دابڕینی سه‌رچاوه‌کانی یارمه‌تی له هێزی سێکولار کۆتایی هێنان به شکست هێنانیان.
باوه‌ڕیش ده‌کرێت، زۆربه‌ی چه‌کدارانی هێزی هاوپه‌یمان له مه‌قادیشۆ ده‌رباز بووبن.
ڕێبه‌رانی سیاسی سۆماڵیش ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی پشتگیری‌یان له جه‌نگاوه‌رانی هێزی هاوپه‌یمان کردووه. کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکیش ئه‌م قسه‌یان ڕه‌ت نه‌کردۆته‌وه و پشت ڕاستیشیان نه‌کردۆته‌وه.
به‌ڵام ڕۆژی دووشه‌ممه، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، شان مه‌ککۆرمه‌ک گوتی ئه‌مریکا به ڕاستی نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر به بوونی تیرۆرستی بیانی له سۆماڵ و هێزی دادگای ئسلامی سۆماڵی گوناهبار کردووه به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه.