کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کدار به جلوبه‌رگی پۆلیسه‌وه 50 که‌سیان له ده‌زگاکانی گه‌شتوگوزاری ناوه‌ندی به‌غدا ڕفاندووه.
شایه‌تحاڵه‌کانی ڕووداوه‌که ده‌ڵێن له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ی که ئۆفیسی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی گه‌شت و گوزاره‌کانی لێیه که خه‌ڵک له عێراقه‌وه بۆ سوریا و ئوردن ده‌گوێزنه‌وه، چه‌کداره‌کان به 12 ئۆتۆمبیله‌وه چوارده‌وری ئه‌و که‌سانه‌یان داوه که له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه بوون. له نێو ڕفێندراوه‌کانیشدا، ووڵاتی سوری تیادا بووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش ڕه‌تی کردۆته‌وه که‌وا هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌کی به‌و ڕووداوه‌وه هه‌بێت و گوتویه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن.
له به‌غداش، چه‌کداران ئه‌ندامێکی گروپی چه‌کداری "به‌در" یان له گه‌ڕه‌کی مه‌نسور کوشتووه. پۆلیسیش له باشوری به‌غدا، ته‌رمی چوار که‌سی له‌سه‌ر ڕووباری دیجله دۆزیوه‌ته‌وه.