Accessibility links

ئایه‌توالله‌ی ئێران: هه‌نگاونانی هه‌ڵه‌ له لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ کار له‌ ڕه‌وانه‌کردنی نه‌وت ده‌کات


ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توالله‌ عه‌لی خامه‌نه‌یی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ر هه‌نگاوێکی هه‌ڵه‌ له‌ دژی کۆماری ئیسلامی بنێت ئه‌وا گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ناوچه‌که‌دا تێک ده‌چێت.

ڕێبه‌ری ڕۆحانی ئێرانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ئه‌م هۆشدارییه‌ی دا له کاتێکدا له ڕێگه‌ی ڕادیۆوه‌ ووتارێکی به‌ شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ پێشکه‌ش کرد له یادی کۆچی دوایی ئایه‌توالله‌ ڕۆح الله‌ خومه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانی.

ئایه‌توالله‌ ئاماژه‌ی نه‌دا به‌وه‌ی چۆن گواستنه‌وه‌ی نه‌وت تێک ده‌چێت به‌ڵام سووریش بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران هیچ شه‌ڕێک ده‌ست پێ ناکات.

ئه‌م تێبینیانه له کاتێکدا دێن که ووڵاتانی خۆرئاوا و ئێران هێشتا له بن به‌ستدان به‌هۆی کێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران.

ڕۆژی شه‌ممه‌ش، سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد گوتی تاران بیر له‌و پێشنیارانه‌ ده‌کاته‌وه‌ که به‌ مه‌به‌ستی ڕاوه‌ستاندنی پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئاماده‌ کراوه‌.

XS
SM
MD
LG