Accessibility links

ژماره‌ی قوربانیانی خه‌ڵـكی سڤیل له‌ عێراق له‌ زیادبووندایه‌


توندوتیژی له‌ عێراق بووه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیـیان گیانیان له‌ ده‌ست بده‌ن، له‌ كاتێـكدا سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ ڕاگه‌یاندنی ناوی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه‌ ده‌سـتنیشانی كردوون بۆ پـۆستی وه‌زیری له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ.

دانانی هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ به‌ كلیلی چاره‌سه‌ری بارودۆخی ئاسایشی عێراق داده‌نرێت.

ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ به‌غدا له‌ نزیـك باڵیۆزخانه‌ی ڕوسیا دیبلۆماسـیـیه‌كی ڕوسی به‌ گولله‌ باران كوژراوه‌ و 4 كارمه‌ندی ڕوسی باڵیۆزخانه‌كه‌ش ڕفێندراون.

له‌ شـاری به‌سره‌ش به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی 28 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و به‌لایه‌نی كه‌م 62 ی دیكه‌ش برینداربوون.

هه‌روه‌ها پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌ 8 كه‌لله‌ سه‌ریان دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌ باكوری به‌غدا له‌گه‌ڵ په‌ڕه‌ كاغه‌زێـك كه‌ له‌سه‌ری نوسراوه‌ ( ئه‌مانه‌ كوژراون له‌ تۆڵه‌ی كوشتنی 4 دكتۆری شیعه‌).

XS
SM
MD
LG