وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ته‌ماشای ئه‌و پێشنیازه نوێیه ده‌کات که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره سه‌ره‌کیه‌کانی جیهانه‌وه داڕێژراوه به‌و ئامانجه‌ی کێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌کیه‌که‌ی ئێران کۆتایی پێ بێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی ئێران، ئیرنا راده‌گه‌یه‌نێت وه‌زیری ده‌ره‌وه مه‌نوچێر موته‌کی گوتویه‌تی پێشبینی ده‌کرێت خافێر سۆلانای سه‌رۆکی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورپا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌ردانی تاران بکات بۆ پێشکه‌شکردنی ئه‌و پێشنیازه به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی.
هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا پێکه‌وه ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر پێکه‌وه‌نانی پێشنیازێک بۆ ئێران و ئه‌نجامدانی ووت‌وێژی نوێ له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت تاران له پێشدا پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت که له‌وانه‌یه بۆ دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی به‌کار بهێنرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش، کۆنده‌لیزا رایس گوتی یارمه‌تی دارایی و ته‌کنه‌لۆژی بۆ ئێران دابین ده‌کرێت ئه‌گه‌ر هاتوو چالاکیه ناوه‌کیه‌کانی ڕابگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌شی ڕه‌تکرده‌وه ، سزا ده‌درێت.