پۆلیسی پاكستانی ده‌ڵێن شه‌وی پێنج شه‌ممه حه‌بیب الله‌یان ده‌ستگیر كردووه پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكیان بردۆته سه‌ر شوێنی حه‌شارگه‌كانی له ناوچه‌ی كوێته‌ی باشوری خۆرئاوای پاكستان.
سه‌رۆكی ده‌زگای پۆلیسی ناوچه‌كه، چۆدری مه‌حمود یاقوب گوتویه‌تی ئه‌ندامانی هێزی پۆلیس چوارده‌وری حه‌بیب الله‌یان گرت دوای ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوخۆ ده‌سه‌ڵاتدارانیان له شوێنه‌كه‌ی ئاگادار كردبۆوه.
به‌ڕیز یاقوب گوتی" ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گه‌وره‌یه و حه‌بیب الله كه‌سێكی داواكراو بوو كه باوه‌ڕده‌كرێت ده‌ستی له چه‌ند ڕووداوێكی كوشتنكاری نه‌ژادی ساڵی 2003 و 2004 دا هه‌بووبێت كه بوونه هۆی كوشتنی نزیكه‌ی 110 كه‌س."
جێی باسه، حه‌بیب الله ئه‌ندامێكی باڵای له‌شكه‌رێ جانگڤی‌یه كه گروپێكی توندڕه‌وی سونه‌ن و ده‌یان هێرشی خوێناوی له دژی شیعه‌كانی پاكستان ئه‌نجامداوه.
گروپی له‌شكه‌رێ جانگڤی له ساڵی 2001 ه‌وه قه‌ده‌غه‌كراون كه باوه‌ڕده‌كرێت به‌رپرسی زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه بن كه له ناو پاكستان‌دا له دژی حكومه‌ت و ئه‌مریكیه‌كان ئه‌نجام دراون.
به‌ڕێز یاقوب سه‌رۆكی ده‌زگای پۆلیس گوتیشی گه‌ڕان به شوێن یاریده‌ده‌ره‌كانی حه‌بیب الله به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی شه‌وی پێنج شه‌ممه وه‌ك گورزێك بوو له دژی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆرستیه.