Accessibility links

كۆریای باكور بانگهێشت‌ی شاندێكی ئه‌مریكا ده‌كات سه‌ردانی پیۆنگ یه‌نگ بكه‌ن


كۆریای باكور بانگه‌شه‌ی سه‌رۆكی شاندی ئه‌مریكی به‌شدار له ووتوێژه‌ شه‌ش لایه‌نیه‌كانی به‌رنامه‌ ناوه‌كیه‌كه‌‌ی كردووه سه‌ردانی پیۆنگ یه‌نگ بكه‌ن به‌ مه‌رجێك واشنتۆن چه‌ند مه‌رجێك جێبه‌جێ بكات.

ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور ده‌ڵێت ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ به‌ مه‌رجه‌وه‌یه‌ و ده‌بێت واشنتۆن پابه‌ند بێت به‌ په‌یمانه‌كانیه‌وه‌ كه له ‌ڕێكه‌وتنێكی مانگی نۆی ڕابردووی ووتوێژه‌ شه‌ش لایه‌نیه‌كه‌دا دابووی.

كاربه‌ده‌ستێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش گوتی كێشه‌كه‌ له‌و ڕێكه‌وتنه‌ی مانگی نۆدا نیه‌ به‌ڵكو له‌وه‌دایه‌ كه ئایا كۆریای باكور ئاماده‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر مێزی ووتوێژكردن. هه‌مان كاربه‌ده‌ست گوتی ئه‌مریكا به‌ ته‌واوه‌تی پشتگیری له‌ ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ی مانگی سه‌پته‌مبه‌ر ده‌كات و باوه‌ڕی وایه‌ ئه‌و ووتوێژانه‌ پێویسته به‌رده‌وام بن.

به‌ پێی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی مانگی سه‌پته‌مبه‌ر، كۆریای باكور ڕازی بوو به‌ وازهێنان له به‌رنامه‌ی ناوه‌كی له به‌رامبه‌ر دابین كردنی یارمه‌تی مرۆیی و متمانه‌ی ئاسایشی و پێناسینی دیپلۆماسی له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌.

پیۆنگ یه‌نگیش له‌و كاته‌وه‌ داخوازی له ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه كۆتایی به‌و سه‌ركوتكردنه‌ داراییانه‌ بهێنێت كه له دژی ئه‌و كۆمپانیانه‌ جێبه‌جێی ده‌كات كه باوه‌ڕده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به‌ كۆریای باكوره‌وه‌ هه‌بێت پێش ئه‌وه‌ی ڕازی بێت به ئه‌نجامدانی ووتوێژی ناوه‌كی زیاتر. ئه‌مریكاش ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG