Accessibility links

نرخی نه‌وت به‌ هۆی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌مریكاوه‌ داده‌به‌زێت


ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ نرخی نه‌وتی خاو دابه‌زی دوای ئه‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ وتووێژكردنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێراندا سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی تاران.

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕی جیهانی له‌ نیویۆرك هاته‌ خوارێ بۆ 71.29 دۆلار بۆ به‌رمیـلێـك. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پـێش نرخه‌كانی نه‌وت له‌پـڕێـكدا به‌رز بۆوه‌ به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسـیـیانه‌ كه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران هاتۆته‌ كایه‌وه‌ كه‌ ڕه‌نـگه‌ نه‌وتی ئێران بـبڕێت له‌ كاتێـكدا داوایه‌كی زۆر له‌سه‌ر نه‌وت هه‌بێت.

دابه‌زینی نرخی نه‌وت وای كرد نرخی سه‌همه‌ ئه‌مریكیـیه‌كان به‌رز بـبێته‌وه‌.

پـێشـتر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گوتبوی واشـنتۆن ئاماده‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌وروپـیـیه‌كانه‌وه‌ بكات له‌ وتووێژه‌ ڕاسته‌وخۆكانیاندا له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی تاران، ئه‌گه‌ر ئێران پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.

XS
SM
MD
LG