گه‌لی مۆنتێنێگرۆ ده‌نگیاندا بۆ كۆتایی هێنان به یه‌كێتییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سربیادا. به پێی كۆمسیۆنی ریفراندۆمی كۆمارییه‌كان، ئاكامی ریفراندۆمه‌كه ده‌ستكه‌وتنی له‌سه‌دا 50 زیاتر له ده‌نگی پێویست بوو بۆ ده‌رچوونی ئه‌و بریاره. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی له سه‌دا 85 ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ش كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو به‌شداری ئه‌و ریفراندۆمه‌ی مۆنتێنێگرۆیان كرد.
ڕێكخراوی هاوكاری و ئاسایشیش له ئه‌وروپا گوتویه‌تی ریفراندۆمه‌كه به پێی بنه‌ما دیموكراتیه‌كان ئه‌نجامدرا.
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش، شان مه‌ككۆرمه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ریفراندۆمه تێبینی‌دا و گوتی " ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ستایشی ئه‌و ڕه‌وشه ئاشتیخواز و دیموكراتخواز و ڕوون و ئاشكرایه ده‌كات كه ریفراندۆمه‌كه‌ی تیادا جێبه‌جێ كرا. واده‌رده‌كه‌وێت، گه‌لی مۆنتێنێگرۆ ده‌نگی خۆیان به‌رزكرده‌وه و ریفراندۆمه‌كه به‌سه‌ركه‌وتووی ڕێبه‌ڕێ كرا. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ئێستا چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه كه سربیا و مۆنتێنێگرۆ پێكه‌وه كار له‌سه‌ر پرسه زۆر ئاڵۆزه‌كان بكه‌ن."
سه‌رۆكی سربیاش، باورێس تادچ گوتویه‌تی سربیا ئاكامی ده‌نگدانی سه‌ربه‌خۆی مۆنتێنێگرۆ قبوڵ ده‌كات. هه‌روه‌ه گوتی: " من پشتگیری له بوونی ده‌وڵه‌تێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌م، به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆكێكی دیموكراتخوازی كۆمارێكی دیموكراتخواز، ڕاده‌ربڕینی ئازادی ووڵاتیانی مۆنتێنێگرۆ قبوڵ ده‌كه‌م." به‌رێز تادچ بانگه‌شه‌ی هاوكاری نزیكی نێوان سربیا و مۆنتێنێگرۆشی كرد.
گه‌لی مۆنتێنێگرۆ مافی دیموكراتخوازانه‌ی خۆیان به‌كارهێنا بۆ ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی بژاری ده‌ستكه‌وتنی سه‌ربه‌خۆیی ووڵاته‌كه‌یان.
گه‌لی مۆنتێنێگرۆش پێویسته به شێوازێكی ئاشتیخوازانه و هاوكارییانه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ببێت شان به شانی گه‌لی سربیا و به‌شه‌كانی تری ناوچه‌ی به‌لقانه‌كان، هه‌روه‌هاش له به‌ره‌وپێشچوون به‌ره‌و داهاتوویه‌كی پڕشنگدار به‌رده‌وام ببن.
ئـه‌م گوتاره بـیـروڕای حـكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتـووه‌كـانی ئه‌مــریـكــایـه.