سه‌رۆك بوش ڕۆژی سێشه‌ممه له كۆشـكی سـپی پـێـشوازی كرد له سه‌میر ئه‌لسومێدعی
باڵیۆزی نوێی عێراق له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له میانه‌ی چاوپـێكه‌وتنه‌كه‌دا، سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و چاوه‌ڕێـی كاركردنه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لسومێـدعی تا یارمه‌تی عێراقیـیه‌كان بده‌ن حوكمڕانی خۆیان بكه‌ن و داكۆكی له خۆیان بكه‌ن.
باڵیۆز ئه‌لسومێـدعیش له لایه‌ن خۆیه‌وه گوتی له‌وانه‌یه تیرۆریسـتان بتوانن كه‌سانی داماو و لاواز بكه‌نه ئامانجیان به‌ڵام توانای وه‌سـتاندنی دامه‌زراندنی عێراقێـكی ئازاد و دیموكراتخوازیان نابێت.
شـایانی باسه به‌ڕێز ئه‌لسـومێـدعی پـێـشـتر باڵیۆزی عێراق بووه له ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان.