دادگای كردنی سه‌دام حوسه‌ین و حه‌وت له ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وامی هه‌یه و له دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، دادوه‌ر داخوازی كرد كه ژماره‌ی شایه‌ته‌كان دیاریكراو بێت.
سه‌رۆكی دادوه‌رانی دادگاكه گوتیشی دادگا هه‌رگیز توانای ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی پێداچونه‌وه‌ی ووته‌كانی شایه‌ته‌كانییان نابێت ئه‌گه‌ر هاتوو تیمی پارێزه‌رانی به‌رگری هه‌موو ڕۆژێك لیستێكی نوێی ناوی شایه‌ته‌كان بده‌نه ده‌ستی دادگا.
سه‌دامیش سووربووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت تیمی پارێزه‌رانی به‌رگری به هه‌مان شێوه‌ی تیمی لێكۆڵه‌ره‌وان كاتیان بدرێتێ كه له ماوه‌ی پێنج مانگی یه‌كه‌می دادگایی كردنه‌كه‌وه، دۆسیه‌كه‌ی دوجێل یان پێشكه‌ش كردووه كه باس له كوشتنی 148 شیعه‌ی ئه‌و گونده له ساڵی 1982 دا ده‌كات.
شایه‌ته‌كانی به‌رگریش له 15 ی مانگی پێنج یشه‌وه، ده‌ستیان كردووه به پێشكه‌شكردنی ووته‌كانیان كاتێك پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه پاش سێ هه‌فته ڕاوه‌ستان ده‌ستی پێكرده‌وه.
گوناهباران ئه‌گه‌ر هاتوو تاوانه‌كانیان به‌سه‌ردا بچه‌سپێنرێت ئه‌وا له‌وانه‌یه حوكمی مردنیان به سه‌ردا بدرێت.