Accessibility links

وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا ده‌ڵێت ووڵاته‌كه‌ی به‌ یه‌كجاری عێراق به‌جێ ناهێڵێت


وه‌زیری نوێی به‌رگری ئیتالیا، ئارتورۆ پاریسی ده‌ڵێت ووڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌شداریكردن له پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ عێراق سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌وێ ده‌كشێنێته‌وه‌.

له میانه‌ی یه‌كه‌م سه‌‌ردانیدا بۆ لای یه‌كه‌یه‌كی له‌شكری ئیتالی له باشوری عێراق، پاریسی گوتویه‌تی ئه‌م كشانه‌وه‌یه‌ی كه باسی لێوه‌ ده‌کرێت مانای وانیه‌ كه‌وا ئیتالیا پشت له عێراق ده‌كاته‌وه‌. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی ئیتالیا به‌ به‌ڵێنه‌كانی بۆ یارمه‌تیدانی سیاسی و سیڤیڵی و مرۆیی عێراق پابه‌ند ده‌بێت.‌

ئیتالیا نزیكه‌ی 2600 سه‌ربازی له عێراقدا هه‌یه‌ و ئێستاش پلانی داناوه‌‌ بۆ ده‌ست پێكردن به كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان تاوه‌كو كۆتایی ساڵ.

XS
SM
MD
LG