ڕاپۆرته‌كانی ڕۆژنامه ئه‌مریكیه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق بڕیاریداوه له‌سه‌ر ناردنی هێزی سه‌ربازی نوێ بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی ئه‌و یاخیبوانه‌ی كه له پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای به‌غدا چالاكیه‌كانیان زیادی كردووه.
ڕۆژنامه‌كانی واشنتۆن پۆست و نیورك تایمز ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی عێراقی له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا، بڕیاری ڕه‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازی نوێی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌داوه.
جێی باسه، ئێستا 3500 ئه‌ندامی له‌شكری ئه‌مریكی بۆ كاتی پێویست له كوێت دانراون.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و بڕیاره كاردانه‌وه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕاده‌ی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پارێزگای ئه‌نباره كه باوه‌ڕده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به تیرۆرستانی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌بێت و له هێرشه‌كانیاندا به به‌رده‌وامی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌به سونه‌كانی ناوخۆ نیشانه ده‌كه‌ن كه گوایا هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مریكایان كردووه.
هاوكاتیش، له میانه‌ی هێرشه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و هێرشه‌كانی دیكه له عێراق نزیكه‌ی 50 كه‌س له به‌غدا و شوێنه‌كانی دیكه كوژراون.
هه‌روه‌ها بۆمبێك له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه كه ئامانجه‌كه‌ی ماشێنه‌كانی له‌شكری ئه‌مریكی بووه و له ئاكامدا دوو كارمه‌ندی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سی. بی. ئێس كوژراون و په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌ش، كمبرلی دۆزییه‌ر به سه‌ختی بریندار بوو. كه‌ناڵی سی. بی. ئێس گوتویه‌تی خانم دۆزییه‌ر ده‌ستبه‌جێ نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه و له پاشدا بۆ ئه‌ڵمانیا ڕه‌وانه كراوه تاوه‌كو چاره‌سه‌ری تری بۆ بكرێت..