ڕێبه‌رانی عێراقی شکستیان هێنا له پرۆسه‌ی ده‌ست نیشانکردنی وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ به‌رگری و ناوخۆ. سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ژماره‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌ی داخراوی له‌گه‌ڵ یاسادانه‌ران‌دا ئه‌نجامدا له هه‌وڵێکدا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و بن به‌سته‌ی له‌سه‌ر پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته وه‌زارییانه په‌یدا بووه.
سیاسه‌تمه‌داره شیعه‌کان و سونه‌کانیش بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌که له دوای پرۆسه‌ی سوێندخواردنی یاسایی حکومه‌تی یه‌کگرتووی نیشتمانی، نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه ڕێک بکه‌ون.
هاوکاتیش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن چه‌کدارانی ڕێبه‌رێکی تیره‌یی به‌ناوبانگیان کوشتووه به ناوی شێخ ئوسامه جه‌دعان که باوه‌ڕده‌کرێت له به‌گژداچونه‌وه‌ی یاخیبوان له‌سه‌ر سنوری سوریادا، یارمه‌تی هێزه‌کانی ئه‌مریکی دابێت.