Accessibility links

توندوتیژی له‌ پایته‌ختی تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامه‌


ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ شاری دیلی پایته‌ختی تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات به‌ دوای په‌ناگه‌دا ده‌گه‌ڕێن له‌ كڵێـساكان و باڵیۆزخانه‌ بـیانیـیه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ كاتێـكدا چه‌كداران به‌ ناو شـاره‌كه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ و په‌لاماری دانیشـتوان ده‌ده‌ن و باڵه‌خانه‌كان ده‌سوتێنن.

له‌ هه‌فته‌ی ڕابوردوودا، زیاتر له‌ 27 كه‌س كوژراون له‌و پـێـكدادانانه‌ی له‌ نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات و 600 سه‌رباز كه‌ له‌ مانـگی ڕابوردوودا له‌سه‌ر كار لابراون.

نزیكه‌ی 1300 سه‌ربازی ئاشتیـپارێزی ئوسترالی له‌ دیلی نه‌یانتوانیوه‌ پـێـكدادانه‌كان ڕابـگرن، وه‌ مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆی لێ ده‌كرێت.

په‌یامنێرێـكی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ دیلی ده‌ڵێت دوكه‌ڵ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاره‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رۆك وه‌زیری تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات ماری ئه‌لكه‌تیری ده‌ڵێت ئه‌م توندوتیژیـیانه‌ پـلانێـكه‌ بۆ ڕوخاندنی حكومه‌ت.

پـێشـبینی ده‌كرێت له‌ ڕۆژانی ئاینده‌دا هێزی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر بگاته‌ تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات بۆ ڕاگرتنی توندوتیژیـیه‌كان.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند له‌ سه‌دا 70 ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی و خێزانه‌كانیانی به‌ره‌و ئوسترالیا ڕه‌وانه‌ كردووه‌. هه‌روه‌ها چین و فیلپـینیش ڕایانگه‌یاندووه‌ هاوڵاتیـیانی خۆیان له‌و وڵاته‌ ده‌ركردووه‌.

XS
SM
MD
LG