كارمه‌ندانی فریاكه‌وتنی ئه‌نده‌نوسی له ناو داروپه‌ردووی باڵه‌خانه ڕوخاوه‌كاندا
ده‌گه‌ڕێن به شـوێن ئه‌و كه‌سانه‌ی به زیندویه‌تی ماونه‌ته‌وه له پاش بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی كه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له دورگه‌ی جاوای ئه‌نده‌نوسی دا، وه بۆته هۆی كوشتنی زیاتر له 4000 كه‌س.
كارمه‌ندانی چاودێری ده‌ڵێن زیاتر له 450 دواله‌رزه ناوچه‌كه‌ی له‌رزاندووه له دوای بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه كه هێزه‌كه‌ی 6.3 پـله بووه به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر. به‌هێزترین دواله‌رزه‌ش گه‌یشـتۆته 5.2 پـله.
زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كان له شـارۆچـكه‌ی بانتوول بوون كه ده‌كه‌وێته باشوری شـاری یوجیاكارتا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به هه‌زاره‌ها هاوڵاتی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵه ڕوخاوه‌كانیان، وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌لوپـه‌لی ماڵه‌كانیان ده‌ربهێنن.
دانیشـتوانی ناوچه كاره‌ساتباره‌كان ده‌ڵێن له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی قوربانیان مه‌راسیمی به‌خاك سـپاردنه‌كان به خێرایی ئه‌نجام ده‌درێت.
كارمه‌نده پـزیشـكیـیه‌كانیش هه‌وڵێـكی زۆر ده‌ده‌ن له یارمه‌تیدانی هه‌زاران برینداری بومه‌له‌رزه‌كه. نه‌خۆشـخانه‌كان ده‌ڵێن ژماره‌ی پـێویست له پـزیشـكی نه‌شته‌رگه‌ریـیان نیـیه كه بتوانن به فریای ئه‌و هه‌موو برینداره بكه‌ون، وه له‌به‌ر نه‌بوونی شـوێن زۆربه‌ی برینداره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشـخانه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به یارمه‌تیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كانیش، واشـنتۆن بڕیاری داوه وه‌ك یارمه‌تیـیه‌كی سه‌ره‌تایی 2.5 ملیۆن دۆلار پـێـشـكه‌ش بكات له سه‌رو ئه‌و نیو ملیۆن دۆلاره‌ی كه پـێشـتر بڕیاری له‌سه‌ر دابوو. چینیش به 2 ملیۆن دۆلار به‌ڵێنی داوه.
هه‌روه‌ها ئوسترالیا و كه‌نه‌دا و ژاپـۆن و كۆریای باشور و تایوانیش بڕیاری یارمه‌تی دارایی‌یان داوه.
خاچی سووریش داخوازی كردووه كه به بڕی 10 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی ده‌ستبه‌جێ بگه‌یه‌نرێته ڕزگاربووه‌كان، وه ده‌ڵێت كاره‌ساته‌كه نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سی ده‌ربه‌ده‌ر كردووه.
سه‌رۆك بوش‌یش په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی ئه‌نده‌نوسی كردووه و ماته‌مینی خۆی پێ ڕاگه‌یاندووه، وه پـێی ڕاگه‌یاندووه حكومه‌ته‌كه‌ی به گوێره‌ی پـێـویست یارمه‌تی دیكه‌ش پـێـشـكه‌ش ده‌كات.