له دواترین توندوتیژی له عێراق به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س كوژراون، له‌وانه چواریان له ناو
ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له شاری به‌غدا گیانیان له ده‌ستداوه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشه‌كه ڕۆژی شه‌ممه له نزیـك شوێنی پاسه‌كانی گه‌ڕه‌كی دۆره‌ی به‌غدا ڕوویداوه.
له شاری باقوبه‌ی باكوری به‌غدا، چه‌ند چه‌كدارێـك 5 كارمه‌ندی دوكانێـكی فیته‌ری ئۆتۆمبێـل ده‌كوژن.
توندوتیژی به‌رده‌وامه له‌كاتێـكدا ڕێبه‌ره سـیاسیـیه‌كانی عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه ڕێـكه‌وتنێـك له‌سه‌ر كاندیدكردنی دوو كه‌س بۆ پـۆستی وه‌زیری هه‌ردوو وه‌زاره‌ته گرنـگه‌كه، به‌رگری و ناوخۆ كه تا ئێـستا به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی ده‌ستبه‌كاربووه.
ئه‌لمالكی پـێـشـتر به‌ڵێنی دابوو كه ڕۆژی شه‌ممه هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ ده‌ستنیشان ده‌كات. به‌ڵام به‌رپـرسـانی په‌رله‌مان ده‌ڵێن تا ئێسـتا هیچ ڕێـكه‌وتنێـك نه‌بووه.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ڕایگه‌یاند مارینزێـكی ئه‌مریكی ڕۆژی هه‌ینی كوژراوه له میانه‌ی چالاكیـیه‌كی له‌شـكری له پارێزگای ئه‌نبار.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی هه‌ینی ئیتالیا ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی هێزه‌كانی له عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه له 2700 بۆ 1600 له مانگی شه‌شدا.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر مووته‌كی كه ئێسـتا سه‌ردانی عێراق ده‌كات، ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی ئاینی گه‌وره‌ی شـیعه‌كان عه‌لی ئه‌لسـیستانی كۆبۆوه.