ئێران پـێـشـنیارێـكی ئه‌مریكای بۆ وتووێژكردنی ڕاسته‌وخۆی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی عێراق
ڕه‌تـكرده‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی مه‌نوچه‌هر مووته‌كی، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره عێراقیـیه‌كان له به‌غدا، گوتی وڵاته‌كه‌ی بیروبۆچوونی خۆی گۆڕیوه سه‌باره‌ت به وتووێژكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و گوتی واشـنتۆن بابه‌تی دیكه‌ی هێناوه‌ته پـێش.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، شـان مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی هێشـتا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت وتووێژ له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره ئێرانیـیه‌كاندا بكات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌ڕێوبه‌رایـیه‌تیـیه‌كه‌ی بوش كرد به‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕووبه‌ڕووی هێرشـێـكی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌بێت ئه‌گه‌ر په‌لاماری كۆماری ئیسلامی ئێران بدات.
ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی مووته‌كی دێت پاش ڕۆژێـك له‌وه‌ی سه‌رۆك بوش كه گوتبووی مه‌زه‌نده ناكرێت كه چه‌ند مه‌ترسـیداره ئێران بـبێـته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هۆشیار زێباری گوتی عێراق ڕێز له مافی ئێران یان هه‌رچ وڵاتێـكی تری ناوچه‌كه ده‌گرێت كه ده‌یه‌وێت ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی بۆ كاری ئاشـتیخوازانه هه‌بێت.
شـایانی باسه ڕێـبه‌ره ئه‌مریكی و ئه‌وروپـیـیه‌كان له ئێران ده‌خوازن پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، كه پـێـكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیـیه له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ناوه‌كی و هه‌روه‌هاش دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كی.