Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له‌ لوبنان گه‌وره‌ ئه‌ندامێـكی جیهادی ئیسـلامی ده‌كوژێت


ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبـێـك له‌ باشوری لوبنان ئه‌ندامێـكی گه‌وره‌ی جیهادی ئیسـلامی و براكه‌ی كوژران.

لێـپـرسـراوانی ئاسایشی لوبنانی ده‌ڵێن مه‌حمود ئه‌لمه‌جذوب به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانیـیه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشـخانه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌، وه‌ براكه‌شی هه‌ر له‌ شـوێنی ڕووداوه‌كه‌ مردووه‌.

كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن بۆمبه‌كه‌‌ له‌ ماشـێنه‌كه‌ی دانرابوو و ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌ له‌ نزیك ده‌روازه‌ی باكوری شاری صه‌یدا.

كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

بـه‌ڵام جیهادی ئیسـلامی ئیسرائیلی به‌و هێرشه‌ تاوانبار كرد و به‌ڵێنی داوه‌ تۆڵه‌ بكاته‌وه‌.
كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلیش نكۆڵـیـیان له‌وه‌ كردووه‌ و ده‌ڵێن هیچ زانیاریـیه‌كیان سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ لا‌نیـیه‌.

شـایانی باسه‌ جیهادی ئیسـلامی گروپی سه‌ره‌كی فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه‌ كه‌ ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG