پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێنێـكی بۆمبڕێژكراو له
به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌نی كه‌م 9 كه‌س كوژران و پـتر له 30 ی تریش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵوته‌قه‌لای حكومه‌تی نوێی دامه‌زراوی عێراقی بۆ پـڕكردنه‌وه‌ی پـۆسته وهزاریـیهكانی به‌رگری و ناوخۆ، ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ی كه بڕبڕه‌ی پـشتی ئاسایشی عێراقیـیه.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی، نوری ئه‌لمالكی گوتویه‌تی له‌ماوه‌ی سـاڵ و نیوێـكدا هێزه‌كانی عێراقی ده‌توانن كۆنتڕۆڵی باری ئاسایشی سه‌رانسه‌ری وڵات بكه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی مه‌نوچه‌هر مووته‌كی ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی به‌غدای كرد و گوتی تاران بڕیاری داوه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی عێراق و وتووێژی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ واشـنتۆندا نه‌كات.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تریشدا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پـیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مریكا، ژه‌نه‌ڕاڵ مایكڵ ههگی خۆی بۆ پـێشـكهشكردنی وته‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی له عێراق ئاماده ده‌كات، تیایدا داوای تۆكمه‌كردنی به‌هاكان و ئاستی ڕه‌وشتی له‌شـكری له سه‌ربازانی ده‌كات.
شـایانی باسه له‌شـكری ئه‌مریكی لێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه ده‌كات كه باس له كوژرانی 16 سـڤیـلی عێراقی ده‌كه‌ن.