چه‌ند چه‌كدارێـك ته‌قه‌یان له كاربه‌ده‌سـتێـكی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به ناوی
خه‌لیل ئه‌لعه‌بدی كردووه و برینداریان كرد. له شاروچـكه‌ی دوجه‌یلیش له باكوری به‌غدا دادوه‌رێـك ڕفێندرا.
هه‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه، به‌لایه‌نی كه‌م 6 ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی به گوله كون‌كون كرابوو یان ئاسه‌واری ئه‌شـكه‌نجه‌ی پـێوه بووه. هه‌روه‌ها به هۆی ته‌قینه‌وه‌ش له به‌غدا به لایه‌نی كه‌م 3 كه‌س كوژراون و 11 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
پـێشـتر سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی گوتبووی هێزه عێراقـیـیه‌كان ده‌توانن له ماوه‌ی ساڵـێـك و شه‌ش مانـگدا باری ئاسایش له‌سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. به‌ڵام حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌لمالكی هێشـتا به بێ وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ ماوه‌ته‌وه. كاربه‌ده‌ستانی حكومی ده‌ڵێن ئه‌وان ئومێد ده‌خوازن ئه‌و دوو پـۆسـته‌ش له ڕۆژانی داهاتوودا بڕبكرێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕۆژی پـێنجشه‌ممه، په‌یمانگای له‌نده‌ن بۆ توێژینه‌وه ستراتیژیـیه‌كان گوتی چاوه‌ڕوان ناكرێت عێراق بتوانێت به‌م نزیكانه ئه‌ركه‌كانی ئاسایشی خۆی له ده‌ست بگرێت. هه‌روه‌ها په‌یمانـگاكه گوتی پۆلیسی و سه‌ربازه عێراقیـیه‌كان مه‌شقی باشیان بێ نه‌كراوه و به پـێی پـێویستیش دڵسۆزی حكومه‌تی نیشتیمانی نین تا زاڵ بـبن به‌سه‌ر هه‌وڵه تیره‌یـیه‌كانیاندا.