ڕۆژی چوارشه‌ممه، له به‌غدا جێـگری سه‌رۆك وه‌زیر و وزیری ده‌ره‌وه‌ی پـێشـووی عێراق،
تاریق عه‌زیز له دادگایـی كردنه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ین و ده‌ستوپـێوه‌نده‌كه‌ی وه‌ك شایه‌تێـكی به‌رگری شایه‌تی دا.
تاریق عه‌زیز گوتی سه‌دام و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له چوارچێوه‌ی یاسادا جوڵاونه‌ته‌وه له سزادانی ئه‌وانه‌ی له ساڵی 1982 دا به‌شداریـیان كردبوو له هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی عێراقی له دوجه‌یل.
تاوانباركراوه‌كان ڕووبه‌ڕووی سزای مه‌رگ ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر كوشتنی 148 كه‌سی شیعه‌یان به‌سه‌ردا ساغ بـبێته‌وه.
تاریق عه‌زیز پارتی ده‌عوه‌ی شیعه‌ی تاوانباركرد به‌وه‌ی له هه‌شـتاكاندا هه‌وڵی كوشتنی ئه‌و و سه‌دامیان داوه. داخوازیشی له دادگا كرد ڕێبه‌رانی ده‌عوه ڕووبه‌ڕووی دادگا بكرێن.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ڕۆژی سێشه‌ممه 4 یاخیبویان كوشتووه و 2 ی دیكه‌شـیان ده‌سـتگیر كردووه، نزیـك ده‌ریاچه‌ی ثه‌رثار له باكوری ڕۆژئاوای به‌غدا.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكی له چالاكیـیه‌كی تردا 3 كه‌سی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یان له باشوری به‌غدا، نزیك شاروچكه‌ی یوسفیـیه كوشتووه.