بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهۆد ئۆڵمه‌رت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش
كۆبـبێـته‌وه له كۆشـكی سـپی، كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو ڕێبه‌ر ده‌بێت له‌وه‌تای به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی وه‌رگرتووه.
كاربه‌ده‌ستانی كۆشـكی سـپی ده‌ڵێن سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنێـتی به‌ره‌و پـێشـبردنی پـرۆسه‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن. چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له میانه‌ی ئه‌م وتووێژه‌دا سه‌نـگی بخرێته سه‌ر پـلانی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت بۆ دیاری كردنی نه‌خشه‌ی سنوره‌كانی ئیسرائیل ئه‌گه‌ر هاتوو پـرۆسه‌ی ئاشـتی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان هه‌ر له بنبه‌سـتیدا بوو.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هه‌ردوو ڕێبه‌ر باس له نیـگه‌رانیـیه‌كانی خۆشیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران.