Accessibility links

ئوردن ده‌ڵێت یاریده‌ده‌رێـكی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده‌ی له‌ عێراق ده‌ســتـگیر كردووه


كاربه‌ده‌ستانی ئوردنی ده‌ڵێن یاریده‌ده‌رێـكی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق ده‌ستـگیر كراوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئوردن(به‌ترا) ڕایگه‌یاند ده‌زگای زانیاری گشتی به‌رپـرسـێـكی گه‌وره‌ی ئه‌لقاعیده‌یان له‌ عێراق ده‌سـتگیر كردووه‌، كه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ چه‌ندین تاوانی ڕفاندن و كوشتنی ئوردنی و عه‌ره‌بی دیكه‌، وه‌ هه‌روه‌ها چه‌ندین كاری دزی و تاڵان كردنی ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵـگری ئه‌نجام داوه‌.

كاربه‌ده‌ستان ناوه‌كه‌ی و شوێنی ده‌سـتگیركردنه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تیدا له‌ ته‌له‌فیزیۆنی ئوردنی ورده‌كاریـیه‌كانی مه‌سه‌له‌كه‌ باس ده‌كرێت.

شایانی باسه‌ ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق، ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی ئه‌ویش خه‌ڵكی ئوردنه‌ و چه‌ند دادگایه‌كی وڵاته‌كه‌ی حوكمی له‌ سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركردووه‌.

XS
SM
MD
LG