ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردونی ده‌ڵێن ئه‌ندامێکی گومانلێکراوی ئه‌لقاعیده‌یان له عێراق ده‌ستگیرکردووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ته‌نها وورده‌کارییه‌کی که‌میان له‌سه‌ر ئه‌م گومانلێکراوه باسکردووه و ته‌نانه‌ت ناویشیان ئاشکرا نه‌کردووه، به‌ڵام باوه‌ڕییان وایه ئه‌و گومانلێکراوه ده‌ستی له فڕاندنی ئه‌و ئوردونی و عه‌ره‌بانه‌دا هه‌بووه که پێشتر له عێراق فڕێنراون.
ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی ئوردونیش گوتی له ده‌رفه‌تێکی تردا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و گومانلێکراوه بڵاوده‌که‌نه‌وه.