سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت دامه‌زراندنی حکومه‌تی نوێی عێراقی نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئازادییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
سه‌رۆک بوش ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی ووتارێکدا بۆ گروپێکی کارگوزاری شاری شیکاغۆ ئه‌م تێبینیانه‌ی داوه و داکۆکیشی له ڕێبازه‌که‌ی له عێراقدا کرد و گوتی پێکهاتنی حکومه‌تی نوێی عێراقی نیشانه‌ی تێپه‌ڕبوونی قۆناغێکی گه‌وره‌یه له هه‌وڵه‌کانی دژ به تیرۆریزمدا.
به‌ڕێز بوش گوتیشی ئه‌و تێده‌گات له‌وه‌ی که بۆچی هه‌ندێ که‌س پرسیار له ستراتیژییه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌که‌ن. به‌ڵام گوتی ئه‌وان ده‌شبێت تێ بگه‌ن له‌وه‌ی شه‌ڕێکی جیهانی له دژی گروپه تیرۆرستیه‌کان هه‌یه و هه‌وڵ و تێکۆشانیش له عێراقدا خاڵی سه‌ره‌کی به‌رهه‌ڵستی کردنه‌وه‌ی تیرۆرستانه.
سه‌رۆک بوش له درێژه‌ی قسه‌کانیدا نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی دیموکراسی ڤه‌نزوێلا و بۆلیڤیا و بانگه‌شه‌ی ڕێبه‌رانی ئه‌و ووڵاتانه‌ی کرد ڕێز له مافی موڵکایه‌تی و مافی مرۆڤ له ووڵاته‌کانیاندا بگرن.