سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی تا كۆتایی ئه‌م
ساڵ له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا زۆربه‌ی ئه‌ركه‌كانی پاراستنی ئاسایش له هێزه بـیانیـیه‌كان ده‌سـتـێـنـنه‌وه.
به‌ڕێز ئه‌لمالكی له كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیر بریتانی تۆنی بلێر له به‌غدا، گوتی له مانگی ئاینده ئه‌ركی پاراستنی ئاسایش له دوو پارێزگای عێراقدا ده‌درێته‌وه به هێزه عێراقیـیه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌لمالكی گوتیشی جگه له پارێزگای ئه‌نبار و به‌غدا هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی به‌ره‌به‌ره پاراستنی ئاسایش له پارێزگاكانی دیكه‌ش له‌ده‌ست ده‌گرن.
به‌ڕێز بلێریش گوتی حكومه‌تی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی نوێی عێراق سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ وڵاته‌كه. گوتیشی شه‌ڕ له عێراق درێژتر و سه‌ختـتر بوو له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا.
شایانی باسه هه‌ر له كاتی سه‌ردانه كتوپـڕه‌كه‌ی به‌ڕێز بلـێر بۆ به‌غدا، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی به بۆمب چـێنراو له‌و شاره به لایه‌نی كه‌م 6 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.