هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌فغانی ده‌ڵێن خۆكوژێـك له كابوڵ ئۆتۆمبیلێـكی به بۆمب چێنراوی ته‌قاندۆته‌وه و بۆته هۆی كوشتنی خۆی و دوو كه‌سی دیكه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلـه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ته‌قیوه‌ته‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه له‌و ناوچه‌یه‌ی كه بنكه‌كانی له‌شـكری نێوده‌وڵه‌تی لێـیه.
گوته‌بێژی هێزه‌كانی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به ناتۆ له ئه‌فغانستان گوتی كه‌س له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پـێوه نه‌بووه، به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌كه 2 هاوڵاتی كوشـتووه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شی بریندار كردووه.
ئه‌م هێرشه له‌كاتێـكدا ڕوویدا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان، ڕه‌نـگی دادفار ڕێبه‌ره‌كانی تاڵیبان كه له پاكستان ده‌ژین تاوانباركرد به‌وه‌ی هه‌ماهه‌نـگی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یاخیبوان له ئه‌فغانستان.
ئه‌م تێـبـینی‌یانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان ڕه‌نـگدانه‌وه‌ی تێڕوانینی حكومه‌تی ئه‌فغانیـیه به‌رامبه‌ر به پاكستان به‌وه‌ی كارێـكی ئه‌وتۆ ناكات بۆ زامنـكردنی سنوره‌كان و شـكستهێنان به ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌كانی كه له دیوی پاكستان كار ده‌كه‌ن.
پاكستانیش چه‌ندین جار ئه‌و تومه‌تانه‌ی ڕه‌تـكردۆته‌وه و ده‌ڵێت ده‌یانه‌وێت ئه‌فغانستان له ئارامیدا بـبینن.