سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت به دامه‌زراندنی حکومه‌تی یه‌کگرتووی نیشتمانی نوێی عێراق ڕۆژێکی نوێ بۆ ملیۆنه‌هاعێراقی ده‌ست پێده‌کات که خوازیاری ژیانێکی ئازادن، هه‌روه‌ها قۆناغێکی نوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و عێراق ده‌ست پێده‌کات.
سه‌رۆک بوش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له کۆشکی سپی ئه‌م تێبینیانه‌یدا و گوتی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدانی عێراقیه‌کان بۆ پێکهاتنی ووڵاتێکی ئازاد.
له لایه‌کی دیکه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆنده‌لیزا رایس باسی له‌وه کرد که له حکومه‌ته نوێیه‌که‌ی عێراقدا هێشتا سێ پۆستی گرنگی وه‌زاری پڕ نه‌کراوه‌ته‌وه که بریتین له به‌رگری و ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی، به‌ڵام گوتیشی ده‌بێت ئه‌مه‌ریکیه‌کان کاتی زیاتر به‌و حکومه‌ته بده‌ن تاوه‌کو خۆیان ڕێک ده‌خه‌ن و داده‌مه‌زرێنن.
خانم رایس ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فۆکس نیوز قسه‌ی کرد و گوتی دیپلۆماتانی ئه‌مریکا پێیان ڕاگه‌یاندووه که‌وا له سه‌دا 90 ی په‌رله‌مانی عێراقی پشتگیری له‌و حکومه‌ته نوێیه ده‌کات.