سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی له میسر
كۆبۆوه. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره كۆبوونه‌وه‌ی له‌وشـێوه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ئاوها به‌رز ئه‌نجام بدرێت له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا له‌وه‌ته‌ی له مانگی سێـ‌وه ڕێـكخراوی حه‌ماسی چه‌كدار ده‌ستی به‌سه‌ر حكومه‌تی فه‌له‌سـتینیدا گرتووه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێز عه‌باس له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی شیمۆن پـێریز و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل تـزیـپـی لیڤنی كۆبۆوه له میانه‌ی كۆڕێـكی ئابوری جیهانی كه له شه‌رم ئه‌لشێخی میسری ده‌به‌سترێت.
پاش كۆبوونه‌وه‌كان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و به به‌ڕێز عه‌باسی گوتووه كه ئیسرائیل به نیازنین گه‌لی فه‌له‌سـتینی سزا بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ماسیان هه‌ڵبژاردووه. گوتیشی ئیسرائیل بڕیاری داوه 11 ملیۆن دۆلاری پاره‌ی باج بداته فه‌له‌سـتینـیـیه‌كان كه پـێشـتر ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوو، وه‌ك هه‌وڵێـك بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایـی له كه‌ناری ڕۆژئاوا و كه‌رتی غه‌زه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كابینه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیلی ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر گواسـتنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بۆ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ڕه‌زامه‌ندی دا. به‌رپـرسانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ئه‌و پاره‌یه بۆ كڕینی پـێداویسـتیـیه پـزیشـكیـیه‌كانه بۆ نه‌خۆشـخانه‌كان.