سه‌رۆك بوش و ڕێبه‌رانی تری جیهان به خۆشـحاڵیـیه‌وه پـێـشـوازیـیان له‌م په‌ره‌سه‌ندنه
نوێـیه‌ی عێراق كردووه.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت حكومه‌تی نوێی عێراق كۆتایی سه‌ختیـیه‌كانه و هانده‌ری پـرۆسه‌ی گواسـتنه‌وه‌یه به‌ره‌و دیموكراسی. هه‌روه‌ها گوتیشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و گه‌لانی عاشقی ئازادی له پاڵ عێراقـیـیه‌كاندا ده‌وه‌ستن له‌و كاته‌ی ده‌یه‌وێت له نێو دیموكراسـیـیه‌كانی جیهاندا شوێنی خۆی بگرێت.
تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا گوتی ئه‌م حكومه‌ته نوێـیه هه‌نـگاوێـكی گه‌وره‌ی مه‌زنه بۆ پـێشـه‌وه. هه‌روه‌ها به‌رپـرسانی ئیتالیش به‌و بۆنه‌یه‌وه پـیرۆزبایـیان له عێراقیـیه‌كان كرد.
كۆفی ئه‌نان سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ستایشی عێراقـیـیه‌كانی كرد بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌یان وێڕای توندوتیژیـیه‌كانی سه‌رانسه‌ری عێراق. ئومێدیشی خواست حكومه‌تی نوێ به خێرایی باری ئاسایش له عێراقدا چاك بكات و ڕێز بـگیرێت له مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌رله‌نوێ بنیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه بكات.