له جیهانی ئه‌مڕۆی وێژه‌یی كوردیدا هێـشـتاش ده‌نـگی شیعر به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تری ئه‌ده‌بدا باڵاتره. زۆر كه‌س كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا خوێنه‌ری شیعر زیاتره له بۆ نمونه خوێنه‌ری ڕۆمان.
له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نـگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م جاره‌دا هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح میوانداری شاعیرێـكی كردووه كه ده‌مێ ساڵه له‌گه‌ڵ شیعردا سه‌ودای هه‌یه. زمانی بیانیش ده‌زانێت بۆیه هه‌ندێـك كه‌س ده‌ڵێن شیعره‌كانی تانووپـۆیه‌كی بـیانیانه‌ی پـێوه‌یه. ئێسـتا یاسینی فه‌قێ سه‌عید سه‌رۆكی بـنكه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕۆشـنبیری گه‌لاوێژه. گفتوگۆكه‌ش ده‌كرێته دوو به‌ش، یه‌كه‌میان یاسین و شیعر، دووهه‌میشـیان مه‌سه‌له‌ی ئه‌م بنكه ڕۆشـنبیریانه‌ی له باشوری كوردستاندا هه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی به‌شی یه‌كه‌می گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.