بریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك پـێـشـنیاریان بۆ ئێران ئاماده كردووه تا قایلی بكه‌ن كۆتایی به به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت.
ڕه‌شـنووسی سه‌ره‌تایی پـێـشـنیاره‌كان باس له دروستكردنی كارلێـكه‌رێـكی ناوه‌كی نوێ له ئێران ده‌كات كه به ئاوی سووك كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ مسۆگه‌ری دابینكردنی سووته‌مه‌نی ناوه‌كی بۆ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها پـێـشـنیارێـكی پـێشووی ڕوسیاشی بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی تیادایه.
هه‌روه‌ها ڕه‌شنووسه‌كه پـێشـنیارێـكی تیادایه باس له جۆرێـك له مسـۆگه‌ركردن ده‌كات بۆ ئاسایشی كۆماری ئیسلامی، كه ئه‌م پـێـشـنیاره به توندی له لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌تـكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕه‌شنووسه‌كه باس له ژماره‌یه‌ك سزا ده‌كات به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پـێـنرێت ئه‌گه‌ر هاوكاری نه‌كات، له‌وانه قه‌ده‌غه‌كردنی ڕه‌وانه‌كردنی چه‌ك بۆ ئه‌و وڵاته، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی هه‌ندێـك له كاربه‌ده‌ستانی حكومی ئاست به‌رز بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌گه‌ڵ بلۆكـكردنی پاره و پولیان له بانكه‌كانی جیهان.
دیبلۆماته‌كانی چین و ڕوسیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له له‌نده‌ن سه‌یری ئه‌و پـێشـنیارانه ده‌كه‌ن.