په‌رله‌مانی عێراقی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری ڕاسپـێردراو نوری ئه‌لمالكی په‌سه‌ند
كرد، به‌مه‌ش ڕێـگه خۆش ده‌بێت له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی.
ڕۆژی شه‌ممه یاسادانه‌ران متمانه‌ی خۆیان به‌خشـیـیه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌لمالكی پاش دواخستنی ده‌نـگدانه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر به‌هۆی سه‌وداكردنی دوا خوله‌كی لایه‌نه‌كان و هه‌وڵێـكیش هه‌بوو بۆ دواخستنی ده‌نـگدانه‌كه.
هه‌ندێ له یاسادانه‌رانی عه‌ره‌بی سوونه ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به ده‌ستنیشان نه‌كردنی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه هه‌ردوو پـۆستی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری به‌رگری‌یان ده‌درێتێ.
ئه‌م حكومه‌ته كه له هاوپه‌یمانیـیه‌تیـیه‌كی زۆرینه‌ی شـیعه و كه‌مینه‌ی عه‌ره‌بی سوونه و كورد پـێـكهاتووه، چه‌ندین مانـگ له دانوسـتاندنی ویستووه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی 11 ی ساڵی پاره‌وه تا لایه‌نه سه‌ره‌كیـیه‌كانی ناو په‌رله‌مان له‌سه‌ری ڕێـكه‌وتوون.
ئه‌م پـێشـكه‌وتنه سـیاسـیه گه‌وره‌یه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له‌نێو توندوتیژیـیه‌كی تیره‌یی زۆردا هاتووه.
كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌م 19 كه‌س كوژران و 58 ی دیكه‌ش برینداربوون له گه‌ره‌كی سه‌دری شیعه‌نشین له ڕۆژهه‌ڵاتی پایته‌ختی به‌غدا.
له لایه‌كی دیكه‌وه خۆكوژێـك خۆی له بـنكه‌یه‌كی پـۆلیس له شاروچكه‌ی قائیم له سه‌ر سنوری سوریا خۆی ته‌قاندۆته‌وه و 5 پـۆلیسی كوشـتووه و 10 ی دیكه‌شی بریندار كردووه.