سه‌رۆک وه‌زیری ده‌ست نیشانکراوی عێراقی، نوری ئه‌لمالکی بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه لیستی ناوی کابنه‌ته‌که‌ی پێشکه‌س به په‌رله‌مان بکات سه‌رباری ئه‌وه‌ی هێشتا ڕێنه‌که‌وتوون له‌سه‌ر ده‌ست نیشانکردنی پۆسته‌کانی وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگری.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن دوا به دوای قبوڵکردنی ئه‌و لیسته له لایه‌ن 275 ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڕێز مالکی سوێندی یاسایی ده‌ست به کار بوونی ده‌خوات.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن له‌وانه‌یه به‌ڕێز مالکی پۆستی کارگێری ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته وه‌ربگرێت تا ئه‌و کاته‌ی گروپی سه‌ره‌کیه سیاسیه‌کان عێراق ڕێک ده‌که‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ ئه‌و پۆستانه وه‌ربگرێت.
هاوکاتیش، چاره‌نوسی دیپلۆماتی ئیماراتی عه‌ره‌بی هێشتا نه‌زانراوه. به‌ڵام ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا ناجی ئه‌لنوعه‌یمی ئازاد کراوه و خێزانه‌که‌ی تاوه‌کو ئێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌و هه‌واڵه پشت ڕاست بکه‌نه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ژه‌نه‌ڕاڵێکی ئه‌مریکی له عێراق گوتویه‌تی هه‌نگاوی سه‌ره‌کی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی له ووڵاته‌که‌دا ئه‌وه‌یه که حکومه‌تی نوێی عێراقی کار و پیشه‌ی نوێ په‌یدا بکات و ئابوری ووڵاته‌که ببوژێنێته‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ پیته‌ر چیرێڵی گوتویه‌تی گه‌شه‌کردنه‌وه‌ی ئابوری عێراق " هێز و توانای ئه‌و کوڕه لاوانه به‌کارده‌هێنێت که ئێستا به سه‌ر شه‌قامه‌کاندا ده‌سوڕێنه‌وه.