Accessibility links

تـوندوتـیـژی یاخیـبوان له‌ عـێراق به‌رده‌وامه‌


یاخیبوان له‌ عێراق به‌رده‌وام بوون له‌ هێرشـه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش و ئامانجه‌ سـڤـیلیـیه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتدا. ئه‌مه‌ش ڕۆژێـك پـێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری ڕاسـپـێردراو ناوی وه‌زیرانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بخاته‌ به‌رده‌می په‌رله‌مان.

پـۆلیس له‌ شـاری كه‌ركوك ده‌ڵێت چه‌كداران ته‌قه‌یان له‌ ئه‌ندازیارێـكی نه‌وتی شـیعه‌ كردووه‌ له‌ به‌رده‌می ماڵه‌كه‌یدا و كوشـتوویانه‌.

له‌ به‌غداش، كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ته‌رمی دوو عێراقـیـیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ گوله‌ كونكون كرابوون،‌ له‌وه‌ش ده‌چێت پـێـشـتر له‌ لایه‌ن یاخیبوانه‌وه‌ ڕفێندرابن. له‌ هێرشـێـكیشدا چه‌كداران ته‌قه‌یان له‌ پـاسـێـكی بـچووك كردووه‌ و به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌سیان بریندار كردووه‌.

له‌ ڕووی سـیاسـیه‌وه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ سه‌رۆك وه‌زیری ڕاسـپـێردراو به‌ نیازه‌ ناوی وه‌زیرانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بخاته‌ به‌رده‌می پـه‌رله‌مان تا ده‌نـگی له‌سه‌ر بده‌ن. هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردوو پـۆسته‌ گرنـگه‌كه‌، وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری به‌رگری تا ئێـسـتا یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام به‌رپـرسـان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه‌ كابیـنه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ به‌و یان به‌بێ ئه‌و دوو پـۆسته‌ پـێـشـكه‌ش به‌ په‌رله‌مان بـكرێت.

XS
SM
MD
LG