ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به هه‌زاران له هێزه‌كانی پـۆلیسی دژی ئاژا‌وه‌گێڕی و پـیاوانی
ئاسایشی میسری كه‌وتوونه‌ته گیانی خۆپـیـشـانده‌ران له قاهیره و به دار له خۆپـیـشـانده‌رانیان داوه.
خۆپـیـشـانده‌ران له نزیك دادگای ئه‌لقاهیره خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـیان بۆ پـشـتگیری له دوو دادوه‌ری لایه‌نـگری چاكسازی ئه‌نجام داوه.
هێزه‌كانی پـۆلیس به لایه‌نی كه‌م 240 كه‌سیان له ئه‌ندامانی سه‌ر به گروپی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستـگیر كردووه. خۆپـیشـاندانه‌كه وه‌ك پـشـتگیریـیه‌كه بۆ ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی دادگای ته‌مێـكاری ده‌بنه‌وه به تومه‌تی ئه‌وه‌ی گوایه ساخته‌كاریـیان له میانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی سـاڵی ڕابوردوودا ئه‌نجام داوه.
شایه‌نی باسه ڕه‌باب ئه‌لمه‌هدی ڕێـكخه‌ری خۆپـیـشـاندانی ناڕه‌زایـیه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌ڵێت دوای كاری توندوتیژی هه‌فته‌ی ڕابوردوو له میسر ئێـسـتا هێزه‌كانی پـۆلیس تاكتیكی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه گۆڕیوه و به‌ر له كۆبـوونه‌وه جه‌ماوه‌ریـیه‌كه كه‌سه‌كان ده‌سـتگیر ده‌كه‌ن.