كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی پـێنجشه‌ممه یاخیبوان 17 عێراقی و 4 له هێزه‌كانی
ئه‌مریكایان له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا كوشـتووه.
له به‌غدا، چه‌ند چه‌كدارێـك 7 كه‌س له پاسـێـكی بچوكدا ده‌كوژن. له ڕووداوێـكی دیكه‌شدا بۆمبێـكی لاڕێ كه به كاروانێـكی پـۆلیسی عێراقیدا ته‌قیوه‌ته‌وه به لایه‌نی كه‌م 7 كه‌س ده‌كوژێت كه سـیانیان پـۆلیسن.
له باكوریش، چه‌ند چه‌كدارێـك له شاری كه‌ركوك خوێندكارێـك و مامۆسـتایه‌ك ده‌كوژن. له موسـڵـیش، له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانیان 3 یاخیبوویان كوشـتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت بۆمبێـكی لاڕێ له ناوچه‌ی باكوری ڕۆژئاوای به‌غدا 4 سه‌ربازی ئه‌مریكی و وه‌رگێڕێـكی عێراقی كوشـتووه.
له جـێـگایه‌كی دیكه‌دا، له ڕۆژئاوای عێراق 15 یاریزانی تایـكواندۆی كه له خولـێـكی مه‌شـقـكردن له ئوردن گه‌ڕابوونه‌وه ڕفێندران.
یاریزانه‌كان سه‌ر به یانه‌یه‌كی وه‌رزشی عێراقین، مه‌شـقیان پـێده‌كرێت به ئومێدی ئه‌وه‌ی به‌شــداریـیان پێ بكه‌ن له یاریـیه ئۆڵۆمپـیه‌كاندا.
ئه‌ندامـێـكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمـپی عێراقی گوتی ڕفێـنده‌راكان داوای 100 هه‌زار دۆلار ده‌كه‌ن تا ئازادیان بكه‌ن.
له ڕووی سـیاسـیـیه‌وه، له‌وه ده‌چـێت سه‌رۆك وه‌زیری ڕاسـپـێـردراو، نوری ئه‌لمالكی ڕۆژی شه‌ممه ناوی وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی بخاته به‌رده‌می په‌رله‌مان تا ده‌نـگی له‌سه‌ر بده‌ن.
هه‌ردوو پـۆسـته هه‌سـتیاره‌كه، وه‌زیر ناوخۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه تا ئێـسـتا یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌رپـرسـان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه كابیـنه‌ی حكومه‌ته‌كه به‌و یان به‌بێ ئه‌و دوو پـۆسته پـێـشـكه‌ش به په‌رله‌مان بـكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی ماوه‌ی 30 ڕۆژی بۆ دانراوه كابیـنه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پـێـكبهێنێت، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئاینده ته‌واو ده‌بێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت دامه‌زراندنی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی عێراقی هه‌نـگاوێـكی سه‌ره‌كیـیه بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی تیره‌یی و هێرشه‌كانی یاخیبوان.