بڕیاره له 29 ی مانـگی پـێنجی 2006 دا كۆنـگره‌یه‌كی سێ ڕۆژی له بـرۆكسـلی پایته‌ختی
به‌لجیكا بـبه‌سـترێت به مه‌به‌سـتی پـێـكهێنانی ئه‌نجومه‌نێـكی نیشـتیمانی كوردی تا نوێنه‌رایه‌تی كوردی سوریا بكات و هه‌روه‌ها بۆ باسكردن له ڕه‌وشی دیموكراسی و مافی مرۆڤ له سوریا.
چه‌ندین داخوازیـنامه بۆ كه‌سایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب و ئه‌وروپی و ئه‌مریكی نێردراوه.
به‌ڵام چه‌ند كه‌سایه‌تیـیه‌ك له ناو سوریا كه داخوازیـنامه‌یان بۆ چووه، له لایه‌ن حكومه‌تی سـوریاوه ده‌سـتگیر كراون.
هاوكارمان خه‌ڵه‌ف زێباری له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ئه‌مریكی- كوردی بۆ دیموكراسی له سوریا دكتۆر شـێركۆ عه‌باس سازداوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له‌ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.