یاسه‌دانه‌رانی عێراقی ده‌ڵێن سه‌رۆك وه‌زیری ڕاسـپـێردراو، نوری ئه‌لمالكی بۆ ده‌نـگدان
له‌سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی داخوازی له په‌رله‌مان كردووه ڕۆژی شه‌ممه كۆبـبێـته‌وه.
ئه‌م هه‌نـگاوه ڕه‌نـگه ئاماژه‌یه‌ك بێت به كۆتایی هێنان به‌و بنـبه‌سته سیاسـیه‌ی كه ڕێـگر بوو له‌به‌رده‌م پـێـكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی مانـگی 11 ی پار ئه‌نجام دراوه.
شایه‌نی باسه ده‌بێت په‌رله‌مانی عێراقی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌لمالكی په‌سه‌ند بكات تا ده‌ستبه‌كاربێت وه‌ك یه‌كه‌مین حكومه‌تی عێراقی كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بۆی هه‌بێت وڵاته‌كه به‌رێت به‌ڕێوه له دوای ڕوخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن له ساڵی 2003 دا.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی ماوه‌ی 30 ڕۆژی بۆ دانراوه كابیـنه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پـێـكبهێنێت، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئاینده ته‌واو ده‌بێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت دامه‌زراندنی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی عێراقی هه‌نـگاوێـكی سه‌ره‌كیـیه بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی تیره‌یی و هێرشه‌كانی یاخیبوان.
له لایه‌كی دیكه‌وه پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند ڕۆژی چوارشه‌ممه 4 هاوڵاتی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له به‌غدا كوژران. به‌لایه‌نی كه‌میشه‌وه 25 كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ڕۆژی سێشه‌ممه كوژراون.