ڕۆژی چوارشه‌ممه چه‌كدارێـك له ناو دادگای باڵای توركیا له ئه‌نقه‌ره ته‌قه‌ی كردووه وه
له ئاكامدا دادوه‌رێـك كوژراوه و 4 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
شایه‌تحاڵه‌كان به كه‌ناڵی ته‌له‌فیزێۆنی NTV یان ڕاگه‌یاندووه چه‌كداره‌كه له كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ران گوتوویه‌تی ئه‌ڵاهوئه‌كبه‌ر.
پـۆلیس ده‌ڵێت هێرشـبه‌ره‌كه ده‌سـتگیر كراوه. ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌كانیش وا ڕاده‌گه‌یه‌نن هێرشـبه‌ركه پارێزه‌ره.
چه‌كداره‌كه به پـۆلیسی گوتووه ئه‌و هێرشه‌ی ناڕه‌زایـیه‌كه به‌رامبه‌ر به بڕیارێـكی دادگاكه‌یه كه پـشـتیوانی له قه‌ده‌غه‌كردنی حیجابی ئیسلامی له زانكۆ و ده‌زگا ڕه‌سـمیـیه‌كاندا ده‌كات. به تایبه‌تی له‌و بڕیاره‌ی كه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی مامۆسـتایه‌كی ڕاگرتووه چونكه حیجاب به سه‌ری ده‌دات.
سه‌رۆكی توركیا ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سیزه‌ر هێرشه‌كه‌ی مه‌حكوم كرد و گوتی ئه‌وه په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه به وڵاته‌كه‌وه.
سه‌رۆك وزیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان ڕه‌خنه‌ی له بڕیاری مانگی دووی دادگاكه گرت و هه‌روه‌ها هێرشه‌كه‌شی مه‌حكوم كرد.
شایه‌نی باسه له دوای بڕیاری مانـگی دووی دادگا، وێنه‌ی دادوه‌ره‌كان له ڕۆژنامه‌یه‌كی سه‌ر به ئیسلامیـیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه. یه‌ك له دادوه‌ره‌كانیش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كرابوو.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆك وه‌زیر، ئۆردو‌غان و پارته‌كه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا ئیسلامی سیاسین، به‌ڵام له توركیادا دادگاكان و له‌شكر به عیلمانی ده‌مێنێـته‌وه.