سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد ئه‌و پێشنیاره‌ی ئه‌وروپیه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه که بیری لێده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی تارانی بکه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
ئه‌حمه‌دی نژاد له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کی شارۆچکه‌ی ئاراک له ناوه‌ندی ئێران گوتی ئه‌و پێشنیارانه‌ی ڕاپۆرتی له‌سه‌ر دراوه وه‌ک ئه‌وه وایه گوێزێک و چوکلێتێک به منداڵێک بده‌یت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئاڵتونت بداتێ.
سه‌رۆکی ئێرانی جارێکی دیکه‌ش گوتی له‌وانه‌یه ئێران له په‌یمانی بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی ووزه‌ی ناوه‌کی بکشێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو خۆرئاواییه‌کان سوور بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاران کۆتایی به کارکردن له‌سه‌ر ته‌کنه‌لۆژیای ناوه‌کی بهێنێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه، دیپلۆماتانی به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌رنوسی ئه‌و پێشنیاره داده‌ڕشت که به نیازن ئاڕاسته‌ی ئێرانی بکه‌ن و تیایدا به تایبه‌تی باس له یارمه‌تی خۆرئاوا بۆ کارلێکه‌ره ناوه‌کیه‌کانی ئاوی سوکی ئێران ده‌کات.