Accessibility links

هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی به‌ دوای دیبلۆماته‌ ئیماراتیـیه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێن


هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی به‌ دوای دیبلۆماته‌ ئیماراتیـیه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێن.

پـێشـتر ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئیمارات بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ پـێده‌چێت دیبلۆماتێـكی ئیماراتی له‌ عێراق ڕفێندرابێت.

ئاژانسه‌كه‌ له‌ زاری به‌رپـرسـێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ڕایگه‌یاند كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یه‌ك له‌ دیبلۆماته‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی له‌ به‌غدا بچـڕاوه‌، وه‌ گوتی له‌و باوه‌ڕه‌داین ڕفێندرابێت.

پـێـشـتر ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند چه‌ند چه‌كدارێـك له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌نصوڕ له‌ به‌غدا دیبلۆماتی ئیماراتی (ناجی ئه‌لنعێمی) یان ڕفاندووه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ ته‌قه‌یان له‌ پاسه‌وانه‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ سودانیـیه‌ك بووه‌ و برینداریان كردووه‌.

پـۆلیس ده‌ڵێت پاسه‌وانه‌كه‌ به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی به‌غدا گیانی له‌ ده‌سـتداوه‌.

XS
SM
MD
LG