سه‌رۆك بوش سـوپاسی ئوسـترالیای كرد له‌سه‌ر پـشـتیوانیـیه‌كانیان له ئه‌فغانستان و
عێراق، وه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ش كه ده‌یده‌ن له جه‌نگی جیهانی دژ به تیرۆر.
ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپـی پـێشـوازی كرد له سه‌رۆك وه‌زیری ئوسـترالیا، جۆن هاوارد و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دا، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی وتووێژه‌كان ده‌رباره‌ی عێراق و كۆریای باكور و ئێران و ڕۆڵی ئه‌نده‌نوسـیا له شه‌ڕی دژه تیرۆر بووه، وه هه‌روه‌ها باس له بواره‌كانی وزه و ئابوریش كراوه.
له كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا سه‌رۆك بوش ستایشی سه‌رۆك وه‌زیر هاواردی كرد و به هاوڕێ و ڕوناكـبیرێـكی ستراتیژی باشی وه‌سف كرد.
له لایه‌ن خۆیه‌وه جۆن هاوارد سوپاسی سه‌رۆك بوشی كرد بۆ ئه‌و پـێـشـوازیـیه گه‌رمه‌ی لێی كردووه. پاشان سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژه تیرۆر به‌ڕێز هاوارد هۆشـداری دا به‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕێـكی درێژ خایا‌نه.
شایه‌نی باسه ئوسترالیا هێزی له‌شـكری له عێراق و ئه‌فغانستان هه‌یه.