چین ده‌ڵێت به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له‌و پلانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات وه‌ك ده‌رفه‌ت دانێك به ئێران بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی و ڕووسیاش ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی له‌شكری هه‌رگیز بژاره‌یه‌ك نیه.
لی ژاۆخینگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین و هاوشانه ڕووسیاییه‌كه‌ی سێرگی لاڤرۆڤ، پاش ووتوێژه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یان له په‌كین، ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی خۆیان دا.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتویه‌تی ئاماده‌یه بۆ دانی ده‌رفه‌تێك به ئێران كه ته‌كنه‌لۆژیای سیڤیڵی ناوه‌كی بداتێ له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی تاران به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
خافێر سۆلانا به‌ڕێوبه‌ری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتویه‌تی ئه‌و ده‌رفه‌ت پێدانانه به ئێران، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كارێكی سه‌خت ده‌بێت ئه‌گه‌ر به ڕاستی ووزه‌ی ده‌وێت. ووڵاتانی ڕۆژئاوا گومانیان له‌وه‌یه ئێران لێكۆڵینه‌وه ناوه‌كیه‌كانی وه‌ك په‌رده‌یه‌ك به‌كاربهێنرێت بۆ دروستكردنی بۆمبی ناوه‌كی هه‌رچی ئێرانیشه نكۆڵی لێده‌كات.