ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی یان I.A.E.A. ڕاپـۆرتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرد كه ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه‌كه هاوكاری نه‌كردووه و كه داوای لێ ده‌كات ده‌ست له پـیـتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵبگرێت.
به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسـه‌كه محه‌مه‌دی ئه‌لبه‌رادعی هه‌روه‌ها چه‌ندین پـرسـیاری گرنـگی تری سه‌باره‌ت به مه‌به‌سـته‌كانی ناوه‌كی ئێران خسته ڕوو كه زۆربوونی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به ئه‌زموونه‌كان له جیاكردنه‌وه‌ی پـلۆتۆنیۆم و سه‌باره‌ت به ڕۆڵی له‌شـكری ئێران له پـرۆگرامی ناوه‌كیـیه‌كه‌شدا ده‌گرێته‌وه. ڕاپـۆرتی به‌ڕێز ئه‌لبه‌رادعی پـشـتیوانی له‌و گومانانه ده‌كات كه ئێران هه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانی چه‌كه ناوه‌كیـیه‌كان له‌ژێر پرۆگرامی وزه‌ی مه‌ده‌نیدا ده‌دات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت كاتی ئه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هاتووه كه به پـێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بـچـێته پـێش كه مانـگی سێی ئه‌مسـاڵ ڕاگه‌یه‌ندرا.
كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت ئێمه ناتوانین بـگه‌ڕێیـنه‌وه و ڕاگه‌یه‌ندراوێـكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربكه‌ین، كه‌وابوو ئه‌وه‌یه ده‌چێت كه ئێمه هه‌نـگاو بۆ بڕیارێـكی به‌ندی حه‌وته‌می ده‌ستوری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبهێنینه‌وه كه ئه‌ندامێـك ده‌بێت ملـكه‌چی بێت.
خانم ڕایس ده‌ڵێت نابێت ئێران ڕێـگای پـێبدرێت كه ملـملانه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.
ده‌شڵێت ئیعتباری كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی لێره‌دا له ئه‌وپه‌ڕی گرنـگیدایه و ئێمه بژاره‌یه‌كیشـمان هه‌یه، ئه‌ویش ئێمه یا ده‌توانین ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێن كه ئێران ده‌بێت مـلكه‌چی بـێت ئه‌وه به مه‌به‌سته‌وه ده‌یڵێن و گرنـگی هه‌یه و یان ئه‌وه‌ی له ئێران گه‌ڕێن هه‌روا درێژه به به‌رهه‌ڵسـتكاری بدات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شان مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت ئێمه چه‌ندین كردارمان هه‌یه كه ده‌توانین به‌كاریان بهێنین یان له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه یان له لایه‌ن هه‌ر وڵاتێـكه‌وه كه بـبێت. بۆ ئه‌وه‌ی فشـاره‌كانی تری دیبلۆماتی بۆ سه‌ر ئێران بهێنن.
به‌ڕێز مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت مه‌به‌سـته‌كه لێره‌دا ئه‌وه نیه ئێمه خه‌ڵـكی ئێران سزا بده‌ین به‌ڵكو وا له ئێران بكه‌ین كه ئاڵوگۆڕ له ڕه‌فتاریدا پـێـكبهێنێت.
ئـه‌م گوتاره بـیـروڕای حـكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتـووه‌كـانی ئه‌مــریـكــایـه.