ده‌سه‌ڵاتداران له عێراق ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌م 18 كه‌س كوژراون له ئاكامی هێرشـێـكی
ئه‌مڕۆی یاخیبوان بۆ سه‌ر گه‌راجێـك له به‌غدا.
پـۆلیس ده‌ڵێت یاخیبوان ته‌قه‌یان له پـێنج پاسه‌وان كردووه و كوشـتویانن به‌ر له‌وه‌ی ئۆتۆمبـیلێـك بته‌قێـته‌وه كه به‌لایه‌نی كه‌م 33 كه‌س تیایدا بریندار بووه.
پـێـشتریش ده‌سه‌ڵاتداران له عێراق ڕایانگه‌یاند كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌ش كه‌سی سیڤیڵ كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش بریندارن له ئاكامی پـێـكدادانی نێوان پۆلیسی عێراقی و یاخیبوان له به‌غدا.
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌م پـێـكدادانه كه‌سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی دۆره ڕوویداوه كه یه‌كێـكه له ناوچه پـڕ توندوتیژیـیه‌كانی پایته‌ختی عێراق.
له شوێنێـكی دیكه‌ی به‌غداش، بۆمبێـكی لاڕێ ته‌قیوه‌ته‌وه و بۆته مایه‌ی كوژرانی سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی كه پیاده بووه و ئه‌ركی چاودێری كردنی هه‌بووه. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، دوو سه‌ربازی تری ئه‌مریكی به بۆمبێـكی هاوشێوه له به‌غدا كوژراون.
له دادگایی كردنه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ینیشدا، شایه‌ته‌كانی داكۆكی كردن بۆ سیان له‌و حه‌وت كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌دام دا دادگایی ده‌كرێن ئاماده‌ی دادگا بوون و شایه‌تی خۆیان داوه. جێی باسه، حه‌وت له ده‌ست و پـێوه‌نده‌كانی سه‌دام حوسه‌ین به تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی گوناهبار كراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ ده‌كرێت ده‌ستیان له كوژرانی 148 شیعه ئاینزای شارۆچكه‌ی دوجه‌یله‌وه هه‌بێت.
له دانیشـتنی رۆژی سێشه‌ممه‌ی دادگاشدا، سه‌دام بۆ خۆی ئاماده‌ی دادگایی كردنه‌كه نه‌بوو.