سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان، كۆفی ئه‌نان بانـگه‌شه‌ی چاره‌سه‌رێـكی به‌په‌له
و ئاشـتیـیانه‌ی بۆ قه‌یرانی پـرۆگرامی ناوه‌كی كۆریای باكور و ئێران كردووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه كۆفی ئه‌نان ئه‌م بانـگه‌شه‌یه‌ی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشور، بان كی‌موون له سـیئۆڵ ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی هه‌وڵه‌كان له پـێناو مامه‌ڵه‌كردن له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌كیدا زیاتر ئاڵۆز بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك كۆفی ئه‌نان ده‌ڵێت ئێسـتا ناته‌بایی له بایه‌خدانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و باره‌یه‌وه له ئارادایه و كێشـه‌ی ناوه‌كی كۆریای باكور چیتر مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی نابێت.
حكومه‌تی كۆریای باكور ده‌ڵێت من ئێستا خاوه‌نی بۆمبی ناوه‌كیم و بۆمبی زیاتریش به‌رهه‌م دێنم. ئه‌مه‌ش به پـێچه‌وانه‌ی به‌ڵێـنه‌كانی پـێـشـووی خۆیه‌تی كه گوتبوی چه‌كی له‌م جۆره به‌رهه‌م ناهێنم. ئێـسـتا ئێران سه‌رگه‌رمی پـرۆگرامی پـیـتاندنی یۆرانیۆمه و ده‌ڵێت بۆ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیكتریكه. به‌ڵام وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتـێـكی دیكه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێرانیش بۆ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی بێت.